OSC Categories


3C – 3C is the abbreviated name for “Community Centered Companies”. These are OSCs from communities local to IOC worksites. 3C OSCs can only apply for listing on AVLs for IOCs who have worksites within 20KM of their legal head quarters as stated on their official corporate registration certificate. 3C OSCs must be 100% locally owned, and the Ministry expects shareholders to be persons from the local area. 3C OSCs can only apply for listing on a limited number of AVLs. These AVLs relate to types of work that the Ministry has decided can be safely and successfully performed by OSCs of limited expertise and capability. The registration requirements for 3C OSCs are limited. 3C – بریتیە لە شێوەی کورتکراوە بۆ "کۆمپانیا کۆمەڵگەییەکان Community Centered Companies" ئەمانە بریتین لەو کۆمپانیا ناوچەییانەی کەوا لە بواری خزمەتگوزاریی نەوتدا لە شوێنەکانی کارکردنی کۆمپانیا نەوتییە نێودەوڵەتییەکان (IOC) بوونیان هەیە. کۆمپانیا نەوتییەکانی 3C تەنها ئەو کاتە دەتوانن داوا بکەن ناویان لە لیستی دابینکارانی پەسەندکراودا بنووسرێت بۆ کۆمپانیای نەوتیی نێودەوڵەتی کە ئەگەر ناونیشانی تۆمارکراویان لە 20 کیلۆمەتر دوورتر نەبێت لە شوێنی کاری کۆمپانیا نەوتییە نێودەوڵەتییەکان وه‌كو ئه‌وه‌ی مۆله‌تی فه‌رمیی تۆماری كۆمپانیاكانی تایبه‌ت به‌ خۆیان هاتوو . ئەو کۆمپانیایانە پێویستە 100% موڵکی خۆماڵی بن و وەزارەت وای دانابێت کە خاوەن پشکەکانی ئەو کۆمپانیایانە کەسانی ناوچەکەن. کۆمپانیاکانی 3C دەتوانن داوای ناونووسکردنیان بکەن تەها بۆ ژمارەیەکی دیاریکراوی لیستەکانی دابینکارانی پشتپێبەستراو. ئەو لیستانەش پەیوەندییان لەو کارانەوە هەیە کەوا وەزارەت دەستنیشانی کردوون بەوەی کە دەتوانرێت بە شێوەیەکی سەلامەت و سەرکەوتووانە لەلایەن ئەو کۆمپانیا نەوتییانەوە ئەنجام بدرێت کە توانا و شارەزاییەکەیان سنووردارە. مەرج و پێداویستییەکانی تۆمارکردن بۆ کۆمپانیا نەوتییەکانی 3C سنووردارن.
Local – Local OSCs are those that are majority locally owned (more than 50%). Two OSC subcategories exist for the Local OSC category: (1) Local Subcategory for Local OSCs who are at least 90% locally owned, and (2) Local Joint Entity (Local JE) Subcategory for Local OSCs who are less than 90%, but more than 50% locally owned. Note that the company’s official KRG corporate registration certificate shall be relied upon to determine ownership structure. Local OSCs can apply for listing on AVLs used by all IOCs and can choose from the complete list of AVLs on offer. However, in order to successfully register and list on such AVLs, Local OSCs are expected to have requisite management systems and safety procedures in place. The registration requirements for Local OSCs are more extensive and stringent than 3C OSCs and are similar as those required by Foreign OSCs. خۆماڵی: کۆمپانیا نەوتییە خۆماڵییەکان بریتین لەو کۆمپانیایانەی کەوا رێژەی زۆرینەیان (زیاتر لە 50%) موڵکی کەسانی ناوچەکەیە. ئەو کۆمپانیا نەوتییە خۆماڵییانە دوو جۆری لاوەکییان هەن: (1) جۆری کۆمپانیای نەوتیی خۆماڵی کەوا بەلایەنی کەمەوە بە رێژەی 90% موڵکی خۆماڵین، (2) کۆمپانیا نەوتییەکانی قەوارەی هاوبەش Local Joint Entity کەوا کەمتر لە 90% بەڵام زیاتر لە 50%ـیان موڵکی خۆماڵین. تکایە تێبینیی ئەوە بکەن کەوا لە کاتی تۆمارکردندا پشت بە بڕوانامەی دامەزراندنی کۆمپانیا دەبەسترێت بۆ زانینی رێژەی موڵکایەتییەکە. ئەو کۆمپانیایانە دەتوانن داوا بکەن بۆ ناونووسکردنیان لە لیستەکانی دابینکراوانی پشتپێبەستراو کە لە لایەن گشت کۆمپانیا نەوتییە نێودەوڵەتییەکانەوە بە کار دەهێنرێن و بۆ ئەو مەبەستەش دەتوانن لە نێو تەواوی لیستەکاندا هەڵبژاردن بکەن. بۆ ئەوەی بتوانن بە سەرکەوتوو لە لیستی دابینکارانی پشتپێبەستراودا ناونووس بکرێن، پێویستە ئەو کۆمپانیایانە سیستمی کارگێڕیی پێویست و رێوشوێنەکانی سەلامەتیی کارپێکراویان هەبێت. مەرج و پێویستییەکانی تۆمارکردنی ئەو کۆمپانیایانە لەو مەرج و داواکارییانە زیاتر و درێژکراوەترە کە لە باری کۆمپانیاکانی 3Cـدا داوا کراون و هاوشێوەن لەگەڵ کۆمپانیا خزمەتگوزارییە نەوتییە بیانییەکان.
Foreign – Foreign OSCs are those that are at least 50% foreign owned (note that a 50/50 local-foreign partnership is deemed as a Foreign OSC). Two OSC subcategories exist for the Foreign OSC category: (1) Foreign Subcategory for Foreign OSCs who are at least 90% foreign owned, and (2) Foreign Joint Entity (Foreign JE) Subcategory for Foreign OSCs who are less than 90%, but 50% or more foreign owned. Note that the company’s official KRG corporate registration certificate shall be relied upon to determine ownership structure. Foreign OSCs can apply for listing on AVLs used by all IOCs and can choose from the complete list of AVLs on offer, except for 3C AVLs. However, in order to be able to apply for Local Content Requirement (LCR) AVLs that are not designated as 3C, the Foreign OSC must be of subcategory Foreign JE. The registration requirements for Foreign OSCs are more stringent than other OSC types. بیانی - کۆمپانیا نەوتییە بیانییەکان بریتین لەو کۆمپانیایانەی کەوا بە لایەنی کەمەوە رێژەی (50%) موڵکی کەسانی بیانین (تکایە تێبینیی ئەوە بکەن کەوا ئەو کۆمپانیایەی 50-50% بیانی و خۆماڵین بە کۆمپانیای خزمەتگوزاریی نەوتیی بیانی دادەنرێت). ئەو کۆمپانیا نەوتییە بیانییانە دوو جۆری لاوەکییان هەن: (1) جۆری کۆمپانیای نەوتیی بیانی کەوا بەلایەنی کەمەوە بە رێژەی 90% موڵکی بیانین، (2) کۆمپانیا نەوتییەکانی قەوارەی هاوبەش Foreign Joint Entity کەوا کەمتر لە 90% بەڵام زیاتر لە 50%ـیان موڵکی بیانین. تکایە تێبینیی ئەوە بکەن کەوا لە کاتی تۆمارکردندا پشت بە بڕوانامەی دامەزراندنی کۆمپانیا دەبەسترێت بۆ زانینی رێژەی موڵکایەتییەکە. ئەو کۆمپانیایانە دەتوانن داوا بکەن بۆ ناونووسکردنیان لە لیستەکانی دابینکراوانی پشتپێبەستراو کە لە لایەن گشت کۆمپانیا نەوتییە نێودەوڵەتییەکانەوە بە کار دەهێنرێن و بۆ ئەو مەبەستەش دەتوانن لە نێو تەواوی لیستەکاندا هەڵبژاردن بکەن جگە لە لیستی کۆمپانیاکانی 3C نەبێت. بۆ ئەوەی بتوانن بە سەرکەوتوویی داوای تۆمارکردن بکەن لە ناوەرۆکی پێداویستییە ناوخۆییەکان LCR کەوا بۆ کۆمپانیاکانی 3C تەرخان نەکراون، پێویستە ئەو کۆمپانیایانە لە جۆری قەوارەی هاوبەش بن Foreign JE. مەرج و پێویستییەکانی تۆمارکردنی ئەو کۆمپانیایانە لە مەرج و داواکارییەکانی گشت کۆمپانیا خزمەتگوزارییە نەوتییەکانی دیکە توندترە.
Foreign Supplier – A Foreign Supplier OSC is a special category reserved for companies that do not have a KRG corporate registration certificate, and that are only interested in supplying certain technical oil and gas specific products to IOCs, marked on the AVL list as "Premium Supply". Foreign Supplier OSCs are expected to supply such products from abroad and should either be manufacturers or sole licensed traders for a manufacturer for the Kurdistan Region or wider area, for those products. Companies in this category cannot provide any services on the ground in the Kurdistan Region. If in future a Foreign Supplier OSC wishes to have a presence in the Kurdistan Region, they should reapply as a Foreign OSC and acquire a KRG corporate registration certificate. Foreign Supplier OSCs do not need to disclose their ownership structure and the Ministry shall assume that they are 100% foreign owned. Foreign Supplier OSCs can only list on Premium Supply AVLs. The registration requirements for Foreign Supplier OSCs are the same as for Foreign OSCs. دابینکاری بیانی: کۆمپانیای بیانیی دابینکاری خزمەتگوزارییە نەوتییەکان بریتیە لە جۆری ئەو کۆمپانیایانەی کەوا بڕوانامەی تۆمارکردنیان لە لایەن حکوومەتی هەرێمی کوردستان نییە و، ئەوانەن کەوا دەیانەوێ بەرهەمی تەکنیکیی دیاریکراو لە بواری نەوت و گازدا بۆ کۆمپانیا نەوتییە نێودەوڵەتییەکان دابین بکەن کەوا لە لیستی دابینکارانی پشتپێبەستراودا بە "دابینکردنی ناوازە" نیشان کراون. ئەو کۆمپانیایانە پێویستە بەرهەمەکان لە دەرەوەی وڵاتەوە دابین بکەن و پێویستە بەرهەمهێنەر و دروستکەر یاخود تاکە دابەشکاری رێپێدراو بن لە هەرێمی کوردستان بەشێکی فراوانتری ناوچەکە بۆ ئەو بەرهەمانە. ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی له‌م پۆلێنه‌دان ناتوانن له‌سه‌ر خاكی هه‌رێمی كوردستان هیچ خزمه‌تگوزارییه‌ك پێشكه‌ش بكه‌ن. ئەگەر دابینکاری بیانی ویستی لە داهاتوودا بوونی لە هەرێمی کوردستاندا هەبێت، ئەوا پێویستە بە سیفەیت کۆمپانیا خزمەتگوزاریی نەوتیی بیانی داوای تۆمارکردن لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان بکەن. ئەو کۆمپانیایانە پێویستە بەوە نییە کە پێکهاتەی خاوەن پشکەکانیان ئاشکرا بکەن چونکە وەزارەت هەر لە بنەڕەتدا وای دادەنێت کەوا بە رێژەی 100% موڵکی بیانین. کۆمپانیای بیانیی دابینکاری خزمەتگوزاریی نەوتی دەتوانێت تەنها بۆ بەشی "دابینکردنی ناوازە" ناونووس بکرێت. مەرج و داواکارییەکانی تۆمارکردن هەمان ئەوانەن کە بۆ کۆمپانیای خزمەتگوزاریی نەوتیی بیانی پەیڕەو دەکرێن.
Note: A Local Shareholder is defined as an individual with Iraqi citizenship issued in the Kurdistan Region or the province of Kirkuk.